ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بەپێی مادەی 140 دەستوری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ریفڕاندۆم لە کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، وحکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات.
چ پێش ئەم رێکەوتە، چ لەو بیست ساڵەی رابردوو، سەرجەم حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفڕاندۆم بە تەواوی شکستیان هێناوە.
ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات وبە شێوەیەکی تاک لایانە، نەوت وگازی ئەم ناوچانە ببات، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان، ولە چوارچێوەی مادەی 140، داواکاری ڕەوای ئەم ناوچانە دەکات.

بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115 ی دەستوری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی رەها و تاک لایانە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات کێڵگە نەوت وگازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوەببات.
هەروەها مادەی 112، ئاماژە دەدات حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت وگازە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکوک و لە ناوچەکانی دەوروبەی هەن.

هەروەها بەغدا پابەند کراوە لە گەڵ هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی ئەو کێڵگە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) رێکبکەوەێت.
حکومەتی هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم رێکەوتنانە بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی بەبەردەوامی لە بەرپرسیاریەتییە دەستووریەکانی خۆی دزیوەتەوە.
وئێستا حکومەتی فیدڕاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت وگاز واژوو بکات بەبێ ئەوەی مادەکانی دەستوور بەگشتی وبەتایبەت هەردوو مادەی 140 و 112، لەبەرچاوبگرێت.
حکومەتی هەرێم بە مافی دەستووریی خۆی دەزانێت، بە هەموو ڕێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێ ، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافەدەستوریەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکوک.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

ماموستایەکی ئایینی شاری بۆکان حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دابەزی

یاسین

سوپای لوبنان ٢٠ هاوڵاتیی سووریایی لە خنکان ڕزگار کرد

سەڵاح

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە

سەڵاح