zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ كرد دوای سوێند خواردنی وەك 47ـەمین سەرۆكی ئەمەریكا.كەمێك پێش ئێستا لە ڕێوڕەسمێكدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا (كۆنگرێس)، دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی لە شوێنی جۆ بایدن، وەك 47ـەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستنیشان كرا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ كرد و رایگەیاند “بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا”.

سەرۆكی هەرێم راشیگەیاند “هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاوەڕێی لە نزیكەوە كاركردنین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەكان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ لایەنگرانی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ خۆپیشاندانیان بۆ ئازادكردنی گیراوانیان كرد

سەڵاح

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی نووسینی نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا به‌ پاره‌ و فرۆشتنه‌وه‌ی شوققه‌و خانوو پێش وه‌رگرتنی رووندەکاتەوە

سەڵاح

ئاژانسی هەواڵی فارس: لەم هەفتەیەدا میری قەتەر دێتە تاران

سەڵاح