zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک عەلیێڤ خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ئاماژەی بە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد کرد، سەرۆکی حکومەتیشی بانگهێشتی ئازەربایجان کرد و ڕاشیگەیاند کە لە بەرنامەیدایە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات. هەروەها ئامادەییشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان باکۆ و هەولێر دەربڕی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوئاهەنگیی کۆماری ئازەربایجانی کرد و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

دڵشاد

زیاتر لە 60 میل چوارگۆشەی لۆس ئەنجلس سووتاوە 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح

سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازار لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

دڵشاد