zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە

 

پاش ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نزمیدا جێگیر بوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروی ٨٤ دۆلارە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە14-3-2024، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 84 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوەكراوە و بەراورد بە رۆژى پێش خۆى نرخەکەى یەک دۆلار و 79 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 79 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دولارێک و 81 سەنت بەرزبوەتەوە.

چاودێرانی ئابووریش ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو دەگەڕێننەوە.

لەلایەکی تریشەوە رۆژی رابردوو، فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئۆکرانیا، یەکێک لە پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی روسیایان کردە ئامانج بە ناوی روسنفت، کە ئەو هێرشە بەیەکێک لە هێرشە بەهێزەکانی ئۆکرانیا دانرا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری خێرای لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نزیکەی ١٦ هەزار پارچە زەوی دابەشدەکرێت

سەڵاح

پارێزگای بابل 1500 ملیار دینار بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەست دەدات

یاسین

ترەمپ: ئەوەندە گێل نیم وڵامی پرسیاری سەبارەت بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدەمەوە

سەڵاح