zagros news agency

له‌ هه‌ولێر .. یادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

 

دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025.2.10، بە ئامادەبوونى سیداد بارزانى، نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى و فەوزی هەریری، نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پارتى و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى و سەرۆک و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و نێردە و دبلۆماتکارانی وڵاتان، ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ركه‌وتنی 46مین ساڵیادى شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، كه‌ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ڕێكخرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، جەختى لە بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشخستنی زیاترى بواركانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

كشتوكاڵی هەولێر: ئەو جووتیارەی زووتر گەنمی ڕادەست کردبێت زووتر پارە وەردەگرن

دڵشاد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی پرسەی خوشکی موحسین دزەیی کرد

سەڵاح

نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3339 دۆلارە

سەڵاح