zagros news agency

گرێبەستێکی وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵلا دەنێتەوە

گرێبەستێکی نەوتیی جێناکۆک لە عێراق کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و لیژنەی یاسایی پەرلەمان داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.
واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی نەوتی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە، بەجۆرێک لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق هاتووەتە سەر هێڵ و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی عارف محامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی نەوت گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆکردووە کە لە بنەڕەتدا تورکییە و لە ئیسرائیل تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەمەش خراوەتەڕوو کە کۆمپانیاکە هیچ ئەزموون و تایبەتمەندییەکی لە بواری هەناردەکردنی نەوتدا نییە، ئەمەش گومانی زیاتر لەسەر گرێبەستەکە دروست دەکات.
ئەم پارلمانتەرە، نیگەرانیی خۆی لەبارەی نێوەڕۆکی گرێبەستەکە دەربڕیوە و ئاماژەی بەمە کردووە کە گرێبەستەکە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانە و دەبێتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی و خزمەتکردن بە بەرژەوەندیی کەس و لایەنی دیاریکراو.
چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم گرێبەستە جێناکۆکە بکات و ئەگەر بە زیان بۆ بەرژەوەندییەکانی عێراق بزانرێت، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆدەبێتەوە

یاسین

سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دەست بەکاربوون

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات

سەڵاح