ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری (دوبەی)ی ئیمارات، لەگەڵ سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆ بووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

ڕۆژی دووشەممە 10/2/2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەیشتە دوبەی، ئەم سەردانەی سەرۆكی حكوومەت بۆ دوبەی، بۆ بەشداریکردنە لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.

لە پەراوێزی لوتکەکەدا، مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات، لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لوتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی پێکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

هەواڵگری هەنگاریا ئەو ئافرەتەی ئامێری پەیوەندی پەیجەری دروست کردووە، دەپارێزێت

سەڵاح