zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

 

ئەمرۆ چوارشەممە 5/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە پێویستە ڕەوەندی کوردستانی نموونەیەکی جوان و سەرکەوتوو بن لەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێن.

سەرباز بەرزنجی سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیاربەکر لە لیستی ناوچە مەترسیدارەکان دەرهێنرا

یاسین

کۆمپانیای Samsung کاتی بەردەستکردنی وەشانی One UI 7.0 راگرت

یاسین

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

سەڵاح