له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئه‌لخلێفى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و سووريا به‌تايبه‌تى.
هه‌ردوولا پشتگيرييان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له سووريا دووپات كرده‌وه و پرسى كورد و پێكهاته‌كانیان له سوورياى تازه‌دا، خستە بەر باس. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان و به‌شداريى كارايان له بنياتنانى داهاتووى سووريادا كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.