ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎ئەمریکا و ئیسرائیڵ: ناهێڵێن ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت

ZNA – هەولێر

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند هەردوو وڵات بە هەماهەنگی کار دەکەن بۆ ڕێگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.

نەتانیاهۆ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئیسرائیل و ئەمریکا پێکەوە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێراندا دەوەستن. ئێمە لەم بارەیەوە ڕێککەوتووین ئێران نابێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند “تەل ئەبیب” پابەندی ئاگربەستە لەگەڵ لوبنان و حیزبوڵڵا دەبێت چەک دابنێت تا ئاگربەستەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

نەتانیاهۆ هەروەها جەختی کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل هەرچی لە تواناییدا هەیە دەیکات.

مارکۆ ڕۆبیۆش ئێرانی وەک “هۆکاری ناسەقامگیری” لە ناوچەکەدا ناو برد و ڕایگەیاند: ئێران هۆی هەموو کێشەکانی ناوچەکەیە بەتایبەت لە لوبنان، سووریا و عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە: ئێران بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت.

ڕۆبیۆ ڕایگەیاند هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم بارەیەوە ڕوونە و پشتگیریی ئیسرائیل لەم بابەتەدا دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی کەرتی غەززە ئازایانە هەڵسوکەوت دەکات و نایەوێت حەماس لە کەرتی غەززەدا دەستەڵاتی سەربازی و سیاسیی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری تازەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە عێراق جەختی لە بەردەوامبوونی کارەکانیان لە هەرێم کردەوە

سەڵاح

سبەی ئەردۆغان و پوتین لە لوتکەی بریکس کۆدەبنەوە

یاسین

نەیشینزلیگ..فەرەنسا هاندەرانی ئاشتکردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین