zagros news agency

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێردا، لەگەڵ بەڕێز سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندیيەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشيان له‌ بواره‌ جياكاندا تاوتوێ کرد، هەروەها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؛ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز  خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

سەڵاح

بەرپرسێکی ئەمریکی: هێزەکانی ئەمریکا له عێراق جێگیر دەکرێنەوه

یاسین

مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى بەربژێرى ژماره‌ ١٠: پارتی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی سلێمانی بكات و چاوه‌رانی هیمه‌تی خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی

یاسین