zagros news agency

لە هەولێر…هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ شەممە 2025.3.1، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر و ژیار جەلال، بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزى هەولێر، بەبۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لە بەردەم مزگەوتى فیردەوسی شارى هەولێر دەستکرا بە ڕاگەیاندنى هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز، دەستخۆشیى لە فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە و کارەکەیانى بەرزنرخاند.

جێگەى باسە هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگە ڕەمەزان بەردەوامە و سەرجەم مزگەوتەکانى نێو شارى هەولێر دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنی قوتابخانەکانی دیاریکرد

یاسین

شەش کەس بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێبڕکێ دەکەن

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین