zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمێکی نوێ رادەگەینێت

بۆیەکەمجار کار لەسەر پلاتفۆرمێکی ناوازەی فێربوونی کارلێکەرانە Interactive دەکەین بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی . کە لەساڵی ئاییندەی خوێندن بەردەست دەبێت .

( قوتابخانەکەم) قوتابخانەی دیجیتاڵی کارلێکەرانەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. نەوەی ئەلفا لەگەڵ پێشکەوتنە بەرچاوەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە دایک بوون و ژیان دەکەن ، بە گرنگ زانراوە کە بۆ ئەو نەوەیە پرۆسەی فێربوون ئاوێزانی تەکنەلۆژیا بکرێت و لەهەمانکاتدا گونجاندنی بۆ بکرێت کە بتواندرێت رێگاکانی فێربوون ئاسان و چێژبەخش بکرێن . تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارەکان سوودی لێورردەگیرێت گرنگە لە بواری پەروەردە و فێربوونیش سوودی لێوەربگیرێت، ئەم هەوڵە بە هاوکاری هاوبەشەکانمان زیادبوونێکی جۆرییە بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی و وەرچەرخان .لەهەمانکاتیشدا هاوکارێکی گرنگی قوتابی و خانەوادەکەشیان دەبێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری باشتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەڵاح

سبەی پارەی گەنم دابەش دەكرێت

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

یاسین