هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک بلاوی کردوتەوە نووسیەتی:
بەسەرۆکایەتی شاندێکی پارتیمان بەرەو وڵاتی چین بەڕێکەوتین
لەسەر بانگهێشتی فەرمی چین، بە سەرۆکایەتی شاندێکی پارتیمان بەرەو وڵاتی چین بەڕێککەوتین.شاندەکەمان لە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی ریکخستنی پارێزگاکان و کارگێڕی ژمارەیەک لە لقەکانی پارتیمان و بەشی پەیوەندییەکان پێکهاتووە.
ئەم بانگهێشتە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی چین ئاراستەمان کرابوو و بریارە لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە هاوبەشەکان لەگەل بەرپرسانی حکومەتی چین و مەکتەبی سیاسی و بەشەکانی ریکخستن و پەیوەندییەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین ، بیرو ڕاو هەڵویستی هەردوو لا لەسەر زۆر بابەتی سیاسی و پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان پ.د.ک و پارتی کۆمۆنیستی چین ئاڵوگۆڕ بکرێ
۳ ی ۳ ی ۲٠۲٥