ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 5ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستێین كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە مێژووی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و دەستەبەركردنی سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان هەبوو و، وێڕای ئاماژەدان بە پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان ئامادەیی وڵاتەكەشی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبوار جۆراوجۆرەكان بە تایبەتی بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پاراستنی ژینگە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەتی هۆڵەندای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە و پێزانینی بۆ هێزە سەربازییەكانی هۆڵەندا هەبوو كە لەشەڕی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە و جەختیشی لە فراوانكردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی هۆڵەندا كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی سووریا و هەروەها هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەوەی پێمان بكرێ بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا ئەنجامی دەدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەیان کرد

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە جۆرێک سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح