zagros news agency

لە ماوەێكی نزیكدا پاركێكی گەورە لە هەولێر تەواو دەبێت

لە ماوەێكی نزیك پاركێكی گەورە لە شاری هەولێر دەكرێتەوە پاركەكە پێك دێت لە گەراجی ئۆتۆمبێل دوو كافتریا رێرەوی پاسكیل سواری لەگەل دوو عەباری گەورەی ئاو بەمەش رێژەی سەوزیای لە شاری هەولێر زیاد دەكات وە سیماێكی جوانتریش بە شوێنەكە دەبەخشێت .

سەرپەرشتاری پرۆژەكە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پاركی رەشكین كە لە شوێنی گوندی رەشكین جێبەجی دەكرێت جاران شوێنەكە سیماێكی نارێكی هەبوو هەربۆیە بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوندەكە قەرەبوو كرانەوە و شوێنەكەی گۆڕا بۆ دروستكردنی پارك كە ئێستا كاری تێدا دەكرێت بە تەواوبوونی پرۆژەكە ڕۆژەی سەوزیایی لە شاری هەولێر زیاد دەكات و وە گەرەكەكانی دەوروبەری بۆ كاتێكی پشوو سودی لێدەبینن .

پاركەكە بە گوژمەی 15 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێ كە بە دوو قۆناغ تەواو دەكرێت قۆناغی یەكەم بیرتیە لە سیاج كردنی پاركەكە بە درێژایی 1600 مەتر دروستكردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و لێدانی دوو بیر قۆناغی دوومیش سەوسكردنی پاركەكەیە بە چاندنی هەزار دار و درەخت و گول .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: ڕاپەرین پەیامێکی ڕوون بوو کە گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت

سەڵاح

ئیدارەی ئەمریکا: هەوڵه بەردەوامەکانمان بووه هۆی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ تورکیا

سەڵاح

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ دیاریکرا

یاسین