zagros news agency

پارێزگاری هەولێر هاوخەمی بۆ باوکی ئاڤێستا و خانەوادەکەی دەردەبڕێت

 

بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی کاری تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵەکانی گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، سەر لە بەیانی ئەمرۆ 12.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کەس و کارو ئەو تیمانەی لە شوێنی رووداوەکە لە نزیک رووباری تەنگانور سەرقاڵن بەسەرکردەوە…
پارێزگاری هەولێر بە پەرۆشەوە گوێبیستی باوکی ئاڤێستای بوو، دڵنەوایی کردو جەختی لەسەر فەرمان و راسپاردەکانئ سەرۆک بارزانی کردەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا بخەنە گەرو لە هەوڵەکانیان ماندوو نەبن و بەردەوام بن، هاوکات پارێزگاری هەولێر، تیمەکان بەدوا گەرانی بەسەر کردەوەو تاکیدی لەبەردەوامی کارکردن تا دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا کردەوە، کە هەموو شەقامی کوردی نیگەران کردەوەو خەفەتباری گەیاندە کەس و کاری…

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پێنجشەممەی رابردوو مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاس و دەست خۆشی لە سەرجەم تیمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو، بۆ بەجێگەیاندنی ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەڕێزیان، پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاری شاری هەولێریش، لە سنووری (بێخمە تا قەزای خەبات) بخرێنە ئەرک و هەوڵەکان چڕتربکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ، دانیشتووی هەولێر، رۆژی 5ـی نیسانی 2025 کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین

ئۆکرانیا هاوکاریی مرۆیی رەوانەی سووریا دەکات

یاسین

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی: ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه‌ به‌رانبه‌ر به‌ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت سزایه‌

یاسین