بە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان، ئەمڕۆ ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچوو و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، کاتژمێر 8:00ـیی بەیانی، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بە دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی، یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕێوڕەسمە دەکرێت و لە ئەمڕۆوە تا 25ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لە 400 کەسایەتیی بەشداری لەم بۆنە تایبەتەدا دەکەن، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و ئایینی ئەمەریکایی، ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، دیپلۆماتکار، بەرپرسانی وڵاتان و کەسایەتیی ئایینی، کولتووری و کۆمەڵایەتیی وڵاتان.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هەر یەکە لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند سەرکردە و کەسایەتیەکی دیکە لە عێراق و جیهان بەشدارن و گوتار پێشکەش دەکەن.
دواتر ژمارەیەک پانێل بە بەشداریی بەرپرس، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی بەڕێوە دەچن. لە پانێلەکاندا باس لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکرێت.
له‌باره‌ی گرنگی پێكه‌وه ژیان له‌ڕوانگه‌ی پێكهاته‌كانه‌وه، عه‌بدولقادر بازرگان، سه‌رۆكی پارتی چاكسازیی توركمان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێردا كرا، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژوویی ناوچه‌كه بوو كه توانرا سه‌رجه‌م پێكهاته و ئایینه جیاوازه‌كان له هه‌ولێر كۆ بکرێنە‌وه، ئامانج لێی رەخساندنی کەشێکی رووحانیی پڕ لە نزا و پاڕانەوەیە لە خوای گەورە، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و ئازادیی ئایینی. بینیمان چۆن هه‌موو ئایینه‌كان له كه‌شێكی رووحانی‌دا نزایان بۆ كوردستان كرد.“
ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو: ”ئامادەبوونی رێزدار سەرۆک بارزانی لە بۆنەیەکی گرنگی لەم شێوەیە، جەختکردنەوەیە لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن و پتەوبوونی کولتووری پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا”.
ڕۆژی نزای نیشتمانی، ڕۆژێکە بۆ ڕێزگرتن و یادکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. یەکەم ساڵە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و دەبێتە نەریتێکی ساڵانە.
یروانت ئه‌مینا، كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌رمه‌ن له كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له هه‌ولێر كرا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژووی بوو، هه‌موو پێكهاته و ئاینییه جیاوازه‌كان به‌شداربوون و نزایان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌رێمی كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه، بناغه‌ی ئه‌م پێكه‌وه ژیانه سه‌رۆك بارزانی دایناوه و پیشووتریش شۆرشه‌كانی بارزان پشتیوان و پارێزه‌ری ئه‌رمه‌ن بوون كاتێك له ساڵی 1915 بۆ 1918 هێرشیان كرایه سه‌ر، كلتوری پێكه‌وه ژیان له كوردستان زۆر گرنگه ده‌بێت ئه‌م به‌هاجوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان به‌كه‌م نه‌بینرێت چونكه به قۆناغی سه‌خ و ناخۆشیدا رۆیشتوون تاگه‌یشتوینه‌ته ئیستا”.
راشی گه‌یاند: پێكه‌وه‌ژیان كوردستان له‌ناخ و هزرو بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه چه‌كه‌ره‌ی كردووه و ئه‌م پێكه‌وه ژیانه نمایش نییه به‌ڵكو له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروسته‌وه‌یه بۆ بونیادنانی ژیانێكی جوانتر بۆیه له‌م رۆژه‌دا نزاده‌كه‌ین بۆ سه‌رۆك بارزانی و بۆ پێكه‌وه ژیانی كوردستان.
ساڵانە ئەم ڕێوڕەسمە ئاینییە لە وڵاتانی دیکەی بەرێوە دەچێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جیاواز دەبێت، بەو پێیەی باوەڕدار و پەیڕەوانی هەموو ئاینییەکان تێیدا بەشدار دەبن، لە کاتێکدا لە وڵاتانی دیکە تەنیا پەیڕەوانی یەک ئایین بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەبن.
لە ڕۆژی کۆتایی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی، میوان و پەیڕەوانی هەموو ئایینەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی ژمارەیەک مزگەوت، کڵێسا و پەرستگاکان لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و دەشتی نەینەوا دەکەن.

