zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی ئێران دەکات

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس کرد.

شەممە 26ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: لە خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.

هاوکات هیوای زووچاکبوونەوەشی بۆ برینداران و سەلامەتی و ئارامیشی بۆ گەلی دۆستی ئێران خواست.

شەممە 26ـی نیسانی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی بڵاویان کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز کە گوندەکانی دەورووبەریشی لەگەڵ هەژاندووە، لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە و زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی ترەمپ پارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ڕاگرت کە یارمەتی 13 وڵاتی هەژار دەدات

سەڵاح

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیدارەی ترەمپ تەکنەلۆژیای دژەدرۆن لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگوازێتەوە

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە؛ پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ و سیستەمی ئەسیکۆدا تاوتوێ دەکرێن

دڵشاد