zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە 5/5 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێکی ئەنجومەنی نوێبەرانی عێراق کرد کە لە ئەندامانی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پێک هاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی فیدراڵ کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی پشتگیریکردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی لە بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستیی ئازادیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جوڵەی کاڵاکان لەنێوان هەموو ناوچەکانی عێراقدا و نەهێشتنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک لەوبارەیەوە کرایەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەورووپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا و جەخت لە بەشداری و سوودمەندبوونی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق لەو پڕۆژە گرنگەدا کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی و دەستووری عێراق بگیرێت کە ماف و ئەرکەکانی هەر لایەکی دەستنیشان کردووە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە عێراق لەڕووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکیی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە کە ڕێز لە مافەکانی هەموو ناوچە و گشت پێکهاتەکانی عێراق بگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کاروانێکی فریاگوزاری‌ی سەرەتایی هێزەکانی ئەمریکا چوونە نێو کەمپی ڕوکبان سووریا

سەڵاح

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح