سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر (بهبڕیاری دادگای فیدراڵی له 24ی9ی2023 ئهنجومهنی پارێزگاكانی ههرێمی کوردستان له بۆشایی یاساییدان) ئاماژه بهوه دهكات، دوای چهكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)، ئەگەر جێبەجێی بکەن، قۆناغێكی نوێی ئاوهدانی و پلانی ستراتیژی بۆ ئاوهدانكردنهوهی ئهو ناوچانه دهست پێدهكات كه زیاتر لە 30 ساڵه بههۆی شهڕهوه خهڵكهكهیان دهربهدهر بووه، دهشڵێت: “لهو بارهوه ڕاپۆرتێكم ئاماده كردووه.
عهلی رهشید، ئهمرۆ 14ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ڕاپۆرتێک لەسەر پێویستی خێراکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی ململانێی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە ئامادهكهم كردووه.چونكه ئهوهی گرنگه بگوترێت ناوچە بەرفراوانەکان کە دەکەوێتە ناوچە شاخاوی و گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستان ستراتیژین و دەوڵەمەندن بە سامانە سروشتییەکان، بەڵام ساڵانێکە بەهۆی بەردەوامی ململانێ چەکدارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیاوە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن. ئەم ململانێیە بووەتە هۆی سنووردارکردنی جووڵە و ئاوارەبوونی دانیشتووان و پەکخستنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان.
ئهوهشی خستهروو: سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان، ململانێی چەکداری بەردەوام بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانراوە کە پڕۆژەی ژێرخانی پێشکەش بە سەدان گوند بکرێت وەک:دروستکردنی ڕێگای گوندەکان.دابینکردنی کارەبا و ئاو. دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی. پاڵپشتی کشتوکاڵ و ئاودێری، بەڵام لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و خواستی هەنگاونان بەرەو ئاشتی و یەکلاکردنەوە، دەرفەتێکی مێژوویی هاتۆتە ئاراوە بۆ ئەوەی کەڵک لەم هەلومەرجە ئەرێنییە وەربگرێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئەو گوند و ناوچانە.
عهلی رهشید ئاماژه بهوه دهكات كه گرنگی دەستپێشخەری بەپەلە بكرێت بۆ سەقامگیری گوندەکان و گەڕانەوەی دانیشتوانی ئاوارە: پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاندانی دانیشتوان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە سەرەتاییەکانیان. گەیشتن بە گەشەپێدانی گوندەکان: ئەم دەستپێشخەرییە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە پاڵپشتی ئابووری ناوخۆیی دەکەن.
ئهوهشی خستهروو: پێشنیارەکان ئهوهیه، پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان (وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، شارەوانی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، و ناوخۆ و تەندڕوستی و پەروەردە و کارەبا) بۆ داڕشتنی پلانێکی بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان بەسود وەرگرتن لە بودجەی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتێ و یەکێتی ئەوروپا و بەخشەرەکانی ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆ
تەرخانکردنی بودجەیەکی ناوازە لە چوارچێوەی بودجەی فریاگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەپەلە.هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوە. کردنەوەی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ئەوەی بزانن دەربارەی ئەولەویەت و پێداویستییەکانیان.

