سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كوردستان باس له ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵی گرنگ ببینێت له ناوچه‌كه.
سه‌فین مه‌لاقه‌ره، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ 14ی5ی2025 گوتی: “هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵی گرنگ ببینێت له پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا و ببێته لایه‌نێكی خێر و دوای چۆڵكردنی قه‌ندیل و ئه‌و شوێنانه‌ش ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمه كه پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه بگرێته ئه‌ستۆ”.
گوتیشی: “پرۆسه‌ی ئاشتی پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژه پێویستی به‌كاته‌و و خۆشیان له‌ناوخۆیاندا باشتر ده‌زانن چۆن به‌رنامه‌ی چه‌ك دانان و چونه‌وه بۆ توركیا و ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.

