zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكات

 

ڕۆژی یەكشەممە 25ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كرد.

لەو دیدارەدا شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ هەوڵدان بۆ جێگیركردنی سەقامگیری و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و هەروەها سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی تیرۆردا باوەشیان بۆ ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە بەشەكانی تری عێراق كردەوە، شاندی میوان ستاییشی سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد كە سەرباری بوونی ئاستەنگ بەڵام هەرێم توانیویەتی لەسەر ڕێگەی بووژانەوە هەنگاو بنێت. هەروەها ڕاشیانگەیاند كە ئەوان لە داخوازییە ڕەواكانی گەلی كوردستان دەگەن و پەیامی پاڵپشتی و موحەبەت و پێزانینیان بۆ گەلی كوردستان هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان ئاماژەی بە مێژووی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتی و زوڵمە كرد كە حكوومەتەكانی عێراق بەسەر گەلی كوردستانیان هێناوە، ئەوەشی خستەڕوو كە بوونی ناكۆكیی گەلی كوردستان لەگەڵ حكوومەت و ڕژێمەكان بە مانای ناكۆكی لەگەڵ گەل و پێكهاتەكانی عێراق ناهێت و سیاسەتی هەڵەی حكوومەتەكان هەرگیز ناتوانێ پەیوەندیی نێوان گەلان تێك بدەن. سەرۆك بارزانی ڕاشیگەیاند كە حەز دەكەن هەموو عێراق ئاوەدان بێت و ببوژێتەوە و كەرامەتی هاووڵاتیان لە هەموو بەشەكانی عێراق پارێزراو بێت. لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە كێشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئەوەی دووپات كردەوە كە ناكرێ قووتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لەدژی خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە حوكمڕانیی لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەموولایەك پابەندی هەر سێ پڕەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ردوو سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین

ئاری نانەكەلی بۆ زاگرۆس: به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك پیلانگێری كۆتایی هات و جاشه‌كانیش روویان بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وت

دڵشاد

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین