zagros news agency

بەشێكی مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

ئەو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاگادار دەكرێنەوە كە لە (هەژماری من) تۆمار كراون و كارتەكانیان لە بانك پێ دەدرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 27/5/2025، بەشی ڕاگەیاندنی خوێندنی کوردی لە كەركووك بڵاوی کردووەتەوە، 100 مامۆستا ناویان دەرچووە و پێویستە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی (هەژماری من).

ئاماژە بەوەش دراوە، تەنیا ئەوانەی کورتەنامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەكانی مووچە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن.

جەختیش كراوەتەوە لە كاتی سەردانیكردنی بانكدا دەبێت مامۆستایان ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەتان پێ بێت:

* ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی
* ژمارەی مۆبایلەکەت (ئەو ژمارەی کە هەژمارە بانکییەکەت لەسەر تۆمار کراوە)

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: یەکەم خوێندنەوەی پێوانەی ئاوی دجلە دانرا لە یەک کاتدا داتا بۆ هەولێر و بەغدا دەنێرێ

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یازدەهەمین ساڵیادی كارەساتی شنگال

سەڵاح