تادێت كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌به‌رهێنان زیاتر له كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان و پێشكه‌وتن و باشتركردنی سیسته‌می ئیداره‌وه و له‌دوای گرێبه‌سته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان بۆ نه‌وت و گاز كه‌به‌هاكه‌ی 120 ملیار دۆلار، ئه‌مه وای كردووه هانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی زیاتر بدات، له‌كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهینان ئه‌مرۆ 28ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌شێكی زۆری كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته كوردستان خواستیان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان هه‌یه، و ئیستاش له‌هه‌رێمی كوردستان 4 پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكیمان هه‌یه كه سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كان 120 ملیۆن دۆلاره 3یان له هه‌ولێرو یه‌كێكیان له دهۆكه.
راشی گه‌یاند: ئیستا خواستی زۆر له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان هه‌یه و له‌و باره‌شه‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌موو كارئاسانیه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین له‌پێناوی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان.

