راوێژكاری پێشووتری مام جه‌لال سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ده‌لێت: موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌نده دڵسۆزی گوتاری عێراقی بوو بۆچی نه‌یپرسی له وه‌زیری دارایی عێراق كه ئه‌گه‌ر ئێمه كورد نه‌بوینایه و خاوه‌نی قه‌زیه نه‌بوینایه ده‌یتوانی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت”.
هه‌فته‌ی رابردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد و دواتر به‌ناوی حكوومه‌تی عێراقه‌وه كوردستانی تاوانباركرد له‌وه‌ی له‌به‌غداوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نایه‌ت.
حاكم حه‌مدی گلی، راوێژكاری پێشووتری مام جه‌لال سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “پێویسته حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستن بن به‌رانبه‌ر به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌به‌غداوه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و مووچه خۆرانی كوردستان ده‌كرێت، به‌داخه‌وه چونی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خراپ بوو، له‌م كاته‌دا كه له‌به‌غداوه موچه‌ی خه‌ڵكیان بریووه و نه‌ده‌بوو ئه‌وان وه‌ك گوته‌بێژی سودانی قسه بكه‌ن، چونكه موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پیاوێكی به‌توانا و زیره‌ك بوو نه‌ده‌بوو خۆی بخاته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه بچێت له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان به‌رگری له سیاسه‌تی عێراق كات و ببێته وه‌رگێری سودانی .
گوتیشی: “هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن كه زیان له كوردستان بدرێت، بۆیه ره‌نگه له‌ناو یه‌كگرتووش نیگه‌رانی هه‌بێت به‌تایبه‌ت له ئاستی دوو په‌رله‌مانتاری دهۆكیان(عومه‌ر كۆچه‌ر و جه‌مال كۆچه‌ر) به‌م شێوه‌یه مورتاح نین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون كه ئه‌م كاره بكرێت، چونكه ئاساییه له‌ناو یه‌كگرتووش دوو ئاراسته هه‌یه ئاراسته‌یه‌كیان زیاتر به‌ره‌و توركیایه و به‌ره‌ی سوننه و ئاراسته‌ی دیكه به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌نده دڵسۆزی گوتاری عێراقی بوو بۆچی نه‌یپرسی له وه‌زیری دارایی عێراق كه ئه‌گه‌ر ئێمه كورد نه‌بوینایه و خاوه‌نی قه‌زیه نه‌بوینایه ده‌یتوانی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت؟.

