گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردستان بووه به‌رانبه‌ر به عێراق جێبه‌جێ كراوه ئه‌وه‌شی له عێراقه‌وه ده‌كرێت بیانووگرتنه.
د.ڤیان ده‌خیل، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی له‌عێراقه‌وه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بیانوگرتنه و هیچ قسه‌یه‌كی روونیان به‌رانبه‌ر به كوردستان نییه كه بۆچی مووچه‌یان راگرتووه ئه‌وه‌شی ده‌ڵین كه پاره‌تان له‌به‌غداوه نه‌ماوه ڕاست نییه، بگه‌رێنه‌وه بۆ یاسای بودجه‌ی عێراق هه‌مووشتێك روون ده‌كاته‌وه”.
راشی گه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌به‌غداوه گوشاری سیاسی له‌دژی كوردستان هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مان بووه له‌به‌رانبه‌ر داواكاری به‌غدا جێبه‌جێمان كردووه.

