zagros news agency

‎بەبەهای یەك ملیۆن دۆلار زیاتر زیان بە كەرتی گەشت و گوزار كەوتووە

شارەزاێكی گەشت و گوزار دەلێت بەهۆی ئەو بارانە بەخورەی لە چەند رۆژی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە بەتایبەت پارێزگای دهۆكزەرەرو زیانێكی زۆری بە ناوچە گەشتیاریەكانی گەیاندووە .

عبدول رەزاق نهێلی شارەزای بواری گەشت و گوزار لە پارێزگای دهۆك بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەهۆی ئەو بارانە بەخورەیلەچەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەكان زەرەرو زیانێكی زۆر بە شوێنە گەشتیاریەكان كەوتووە مەزەندە دەكرێت لە یەكملیۆن دۆلار زیاتربێت .

نهێلی گوتیشی سلانە ئەو روداوانە روودەدەن ئەمەش نەخوێندنەوەی بارودۆخی ناوچەكەیە بۆ بونیات نانی شوێنە گەشتیاریەكان چونكە دەبێتبارودۆخی كەش و هەوای ناوچەكە بە هەند وەربگیرێت بە جۆرێك شوێنە گەشتیاریەكان بونیات بنرێت بەرگەی ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوبگرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکانی بێ‌ سنوور: پەنابەرانی گەڕاوەی ئەفغانستان لەوپەڕێ بێدەرەتانی دان

یاسین

بەکارهێنانی بیستۆکە ANC کاریگەری دەبێت لەسەر مێشک

یاسین

سەرۆکی حکومەت؛ هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان و كوردستانمان پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەموو شەڕ و ئاژاوەیەك

دڵشاد