zagros news agency

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شنگالى ده‌كات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بەهۆی كۆچی دوایی كەریم شنگالی تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى و وەزیری پێشووی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە هاوخەمییەكەدا رایگەیاند: كەریم شنگالی تەمەنێكی درێژی بە خەبات و پێشمەرگایەتی لەپێناو دۆزی گەلی كورد بەسەر برد.

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:-

له‌ ناخه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو كه‌ريم شنگالى، تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى ديموكراتى كوردستان و وه‌زيرى پێشووى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهرەبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو كه‌ريم شنگالى وه‌ك په‌روه‌رده‌ى بنه‌ماڵه‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر‌، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خه‌بات و پێشمه‌رگايه‌تى و كارى دڵسۆزانه‌ له‌پێناو دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد و ماندووبوون و ڕه‌نجێكى زۆرى له‌ ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا كێشا، له ‌دواى ڕاپه‌ڕينيشه‌وه‌ به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌ركدا بووه‌.‌

ئه‌زموونى كه‌سى و نزيكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ريم شنگالى و چه‌ندين ساڵ پێكه‌وه‌ كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ميشه‌ به‌ پاكى و دڵسۆزى و به‌ گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه‌، كارى ده‌كرد و ده‌يويست به‌ باشترين شێوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات.

گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/10

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێچەوانەی رێککەوتنەکان مامەڵەی کردووە

یاسین

ئەڵمانیا بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى ده‌كات

دڵشاد