وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باسی لەوە کردووە کە “وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان پێگەیشت.”
ئاماژەی بەوە دا، “لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکان سەبارەت بە شەڕی بەردەوام لە ناوچەکه و هەڵوێستی هەندێک وڵات سەبارەت بەم شەڕه کرا”. ئەوەشی خستووەتەڕوو “هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ئامادەکارییەکانی بەردەوام بۆ کۆنفرانسی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد کە پلانی بۆ دانراوە لە شاری ئیستانبوڵ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرێوەبچێت.”
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، “هەردوو لا گرنگی ئەم کۆنفرانسەیان لە ژێر رۆشنایی ئەو دۆخە ناوچەییه خێرایە و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکه دەبێتەوە، دووپات کردەوە” و جەختیان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی دیپلۆماسی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری ناوچەکه و رێگریکردن لە خراپتربوونی دۆخەکە بە شێوەیەکی زیاتر کردەوه.

