zagros news agency

هەولێر و بەغدا پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن

 

ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ) شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر حەیدەر جاسم بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنشینی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانیان کرد.

لەکۆبونەوەیەکدا کە بەڕێز دکتۆر هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری و ئەبوبەکر عەلی بەڕێوەبەری گشتی بودجە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبڕینی لە ( ٣ ٪ ) مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا کە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێکەوتی ( ٢٠١٤/١/١ ) تا ( ٢٠٢٤/٦/٣٠ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٦/١ ) وە مانگانە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگەو چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و مووچەکانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

شایەنی باشە لەڕێکەوتی( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنەنشینی عێراق کرا بەمەبەستی کۆبونەوەو گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی تایبەت بەخانەنشینان لەهەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا

سەڵاح