zagros news agency

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

لەم هەفتەیەدا نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ئاشکرای کرد، تۆما باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

ئەلمۆنیتەر ئاشكرای کردووە، تۆم باراک و مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەیاندا پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی ئەم وڵاتە و پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن. ئەگەری ئەوەش هەیە نێردەی دۆناڵد ترامپ هەر لە هەوڵێر، لەگەڵ مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆ بێتەوە.

ئەمە یەکەم جارە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، داوا لە تۆم باراک بکات، رێز لە ماف و داخوازییەکانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلی گەرما گەیشت و پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

سەڵاح

مشعان جبوورى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

سەڵاح