ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6/30 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی ئازادی لە قەزای مێرگەسۆر، بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری کرد.
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ مێرگەسۆری، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.


