zagros news agency

پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

بەبۆنەی یادی عاشوراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگیی یەکڕیزی و گیانی برایەتیی نێوان عێراقییەکان کردەوە، هاوکات داوای کرد کە ئەم یادە بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پتەوکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەممووز، لە پەیامێک دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: “لە یادی عاشوورادا، بەهاکانی حەق، ئارامگری و قوربانیدان بەبیر دەهێنینەوە کە ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) بەرجەستەی کردوون، هەروەها ئەو پەیامە مرۆییە باڵا و وانە و پەندە نەمرانەی کە ئەم بۆنەیە هەڵیگرتووە و بانگەواز بۆ دادپەروەری، لێبووردەیی و ئاشتی دەکات.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: دووپاتی گیانی یەکڕیزی و برایەتی لەنێوان عێراقییەکاندا دەکەینەوە، لەگەڵ پێویستیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای وڵات و پتەوکردنی سەقامگیری

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی و ئەردۆغان به تەلەفۆن دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان باس کرد

یاسین

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی ئێراندا

یاسین

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دەداتە کاندیدان

سەڵاح