zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

 

لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە،بڕیاردار کە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە:

١- هەر وانەیەک تەنها (٣٠) سی خولەک دەبێت.
٢- بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.
٣- قوتابخانەکانی ئێواران( مسائي) بەهەمان شێواز (دە) خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.

سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: باس لە گران‌کردنی نان دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

سەڵاح

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستیپێکرد

سەڵاح