zagros news agency

لیژنەی وەزاریی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبۆوه

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی وەزاریی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاوکردەوه که سەرۆکی پلاندانانی سەرۆکایەتیی لیژنەکه دەکات.

بوگوێرەی راگەیەندراوەکه: “د.محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پلاندانان، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکهێنرابوو لە میانی دانیشتنی خۆیدا کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، بۆ بەدواداچوون بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

راگەیەندراوەکه دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا وەزیران د.نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، د.ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، د.خالد بەتال، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان؛ و د.خالد شوانی، وەزیری داد ئاماده بوون.”

ئاشکراشی کرد: “لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو دوو وەرقه کرا کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەوە پێشکەش کراون، کە تێیدا کۆمەڵێک تەوەری گرنگیان خستەڕوو، دیارترینیان پرسی هەناردەکردنی نەوت و میکانیزمی رێکخستنەکان و قەبارەی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان و گواستنەوەی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.”

روونیشی کردەوه: “لیژنەکە جەختی لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆی تەکنیکی و کارگێڕی لەسەر ئەم پرسانە کردەوە بەئامانجی گەیشتن بە چارەسەری خێرا و دادپەروەرانە و واقیعی کە مافەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات هاوتای پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە چوارچێوەی سیاسەتی دارایی یەکگرتووی دەوڵەتدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندنی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بە ڤیدیۆ… دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بڕی ٥٠٠ ملوێن دیناری دزیوە

سەڵاح