zagros news agency

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک . هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات.
وەزارەت سامانە سرووشتییەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15ی تەمووزی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگه‌هداریه‌ك ژ ڕيڤه‌به‌ريا ره‌گه‌زنامه و كاروبارێت شارستانى ل پاڕيزگه‌ها دهۆكێ

دڵشاد

خۆشناو بۆ زاگرۆس: وەرچەرخانێک لە ژێرخانی هەرێمی کوردستاندا؛ پڕۆژەی ٧٧٤ ملیۆن دۆلاریی چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی هەولێر بەردەوامی هەیە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی کوەیت گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەکەن

یاسین