zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس: لە كابینەی نۆیەمدا 719 پرۆژەی جۆراوجۆری ڕێگەوبان ئەنجام دراون

 

به‌پێی ئامارێكی ئاژانسی زاگرۆس، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی گرنگییەكی زۆری بە سێكتەری ڕێگاوبان داوە، بەگشتی لە بودجەی گشتیی ساڵانەی خۆی كە بۆ بواری خزمەتگوزارییە جۆراجۆرەكانی دیاری دەكرد، 45% بۆ 55%ـی بە تەنیا بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبان تەرخان كردووە.

 

له‌ بواری ڕێگاوبان، به ‌پێی ئامارێكی زۆر وردی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كابینەی نۆیەمدا 719 پرۆژەی جۆراوجۆری ڕێگەوبان ئەنجام دراون لەسەر هەر سێ جۆر بودجەی وەبەرهێنان بۆ پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكان و بودجەی ئاسایی بۆ پرۆژەی مامناوەند و بچووك و بودجەی داهاتی وێستگەكانی دیكه‌یش بۆ پرۆژەی بچووك و چاككردنەوەی ڕێگەوبان و ڕێگەی گوندەكان بە كۆی بودجەی یەك ترلیۆن و 32 ملیۆن و 849 هەزار دینار كە (2681)كم ڕێگەی خستە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە، كە بودجەی ئەو پرۆژانە لەسەر داهاتی ناوخۆیی دابین كراوە. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ له‌م كابینه‌یه‌، گرنگیی زۆر به‌ بابه‌تی ڕێگاوبان دراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی یاساكانی هاتوچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆ و دروستكردنی ڕێگای تازه‌ كه‌ به‌شێكیان زۆر ستراتیژین، وه‌ك شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر و شه‌قامی ڕۆڤیا لە دهۆك و شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی و شه‌قامی نێوان هه‌ولێر- كۆیه‌.

باری ئێستای ڕێگاوبانەكان: بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئامادە كراون، ئێستا (واتە تاكوو ساڵی 2025) تۆڕی ڕێگاوبانی دەرەكی هەبوو، بەم شێوازی لای خوارەوەیە، واتە هەرێمی كوردستان لە سنووری جوگرافی و كارگێڕیی خۆیدا خاوەنی ئەمانەی خوارەویە:-

1. 935كم ڕێگای دووسایدی سەرەكی.

2. 1348كم ڕێگای یەكسایدی سەرەكی.

3. 4270كم ڕێگای لاوەكی.

4. 15123كم ڕێگای گوند.

5. 9.120كم تونێل (چوار تونێل).

6. 31.597كم پردی جۆراوجۆر 351 پرد.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی گرنگییەكی زۆری بە سێكتەری ڕێگاوبان داوە، بەگشتی لە بودجەی گشتیی ساڵانەی خۆی كە بۆ بواری خزمەتگوزارییە جۆراجۆرەكانی دیاری دەكرد، 45% بۆ 55%ـی بە تەنیا بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبان تەرخان كردووە. ئێستاش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن (206) پرۆژەی ڕێگاوبانی بەردەوامی لەژێر ئەنجامداندا هەیە، كە بودجەی گشتییان سێ ترلیۆن و 271 ملیار و 332 ملیۆن دینارە بۆ ڕووبەری هەرێم كە 41000 km2، ئەمەش بە بڕێكی گەورە لە بودجە دادەنرێت، كە بۆ بواری ڕێگاوبان تەرخان كراوە. ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ زۆر لە وڵاتانی دراوسێ زیاتر و زۆرترە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانگەشەی هەڵبژاردن زیانی بە ٢٥٠ هەزار دار لە عێراق گەیاندووە

یاسین

لیڤەرپوڵ پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى هيندستان كرد

سەڵاح