سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، شاندێکی باڵای کورد سەردانی بەغدای کرد بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەت مووچە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
سەرچاوەکە ئاژانسی شەفەقی راگەیاندووه، شاندەکە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەشدار له پرسەکان. شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق له پێشەوەیان سوودانی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەندێک لە کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکە دەڵێت، “کورد بەڵێنی پێدراوه مووچەی مانگێک، واته مووچەی مانگی ئایار وەرگرێت.”
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم دەستپێشخەرییە دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.”
هەر ئەمشەو شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی له پەرلەمانی عێراق گوتی: “فوئاد حوسێن و بافڵ تاڵەبانی به نوێنەرایەتیی کورد لەگەڵ لایەنه سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوه.”

