zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/16، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندیی دوولایەنە، به‌تايبه‌تى له‌ بواری ئه‌منى و به‌رگريدا تاووتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ‌ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد.
وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، ئامادەيیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاڤین ئەحمەد : ئەرکێ مە هەمیانە کار ژبو سەرئێخستنا لیستا 190 یا پارتی بکەین

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان نیشانەی ترسە لە هێزی ئێران

یاسین