zagros news agency

مونا قەهوەچی: بەئامانج گرتنی کوردستان هەوڵێکی روونە بۆ لێدان لەقەوارەی کوردستان

 

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ئاماژە بەهێرشە درۆنیەکان دەکات بۆ سەر کوردستان و بەمەترسیان دەزانێت.

 

مونا قەهوەچی بۆ زاگرۆس گوتی: بەردەوامی هێرشە میلیشاکان بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکانی سنوری هەرێمی کوردستان و لێدان لە پێگەی ئابوری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەو ئەقڵیەتیەی کە بەرنامە و هەوڵیان نەمانی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە، سەرچاوەی ئەو هێرشانە لە هەرکوێیەک بێت پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنه‌ماكانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و سه‌قامگیرییه‌ له‌ ناوخۆی وڵاتدا، بۆیە‌ لەسەر حكومه‌تی عیراق پێویستە هەرچی زووە سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە دابنێت و کۆتاییان پێ بهێنێت چونکە لە دواجاردا زیان بە ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێت و ژێرخانی ئابووری و سامانی سروشتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و کۆمپانیا ناوخۆ و بیانیەکان هەڵوێست و کاردانەوەیان دەبێت و لە ئەنجامیشدا هەموو لایەک زەرەرمەند دەبن.

گوتیشی: لە کاتێکدا کە گفتوگۆیەکانی نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێم پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی و پرسی مووچەی فەرمانبەران بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە رێکەوتنی کۆتایی نزیکن، ناکرێت رێگە بدرێت هێرشی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت و ببێتە زیاتر قووڵبونەوەی کێشەکان و سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکی سیاسی نوێ، پێویستە حکومەتی عێراق بە دەوری سەرەکی خۆی هەڵسێت و رێبگریت لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە کە دەبنە خاڵی بێمتمانەیی و زیادبوونی کێشەکان و تێکدانی رەوشی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

یاسین

سێیەم هێرشی ئاسمانی لە ماوەی چەند خولەکێکدا جەرف سەخەری لە بابل کردە ئامانج

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح