دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادبینی بۆ چەند سکاڵایەکی یاسایی کرد کە دووانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو. ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان دەکرد پهرلهمانتارێكی پارتیش زانیاری دهخاتهروو.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادبینی بۆ دوو سکاڵاکرد کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنەوە لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرابوون.
د. نەهلە ئەفەندی ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لە فراکسیۆنی پارتی بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕاگەیاند: لە دانیشتنەکەدا دادگەی فیدراڵی ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردنەوە کە دژی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیان دەکرد بهتایبهت سكاڵای لایهنه ئۆپۆزسیۆنهكان بوو وهك سروه عهبدولواحید و كۆمهڵی دادگهری.
سکاڵای یەکەم، لەلایەن سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەناوەکانی ( سرووە عەبدولواحید، کاوە عەبدولقادر و کوردەوان جەمال) لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو، داواکاران تێیدا داوایان کردووە دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەربکات، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان نەیتوانیوە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت و متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت ببەخشێت، کە بە وتەی ئەوان، ئەمە پێشێلکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمە.
سکاڵای دووەمیش لەلایەن عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، کاندیدی دەرچووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمەڵی دادگەری لە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرابوو.

