zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 28ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی بەڕێز مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن

یاسین

د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار: لە ئەگەری هەر هەموارکردنەوە و گۆڕانکارییەک له‌سه‌ر ژمێری پەنا دەبەینە بەر هەموو ڕێوشوێنێکی دەستووری و یاسایی

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ وردەکاری پلانی ئەمنیی تایبەت بە هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

سەڵاح