ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له هه‌واڵ و ته‌ندروستيى به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياساى پرسى.
به‌ڕێزيان به بۆنه‌ى ده‌رچوونيه‌وه له نه‌خۆشخانه، هيواى زوو چاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستيى بۆ خواست. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لمالكى، سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی كرد و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و هه‌واڵپرسينى به‌ڕێزيان، دووپات كرده‌وه.

