كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی، بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام بە چڕی بەردەوامە و واچاوەڕواندەکرێت لە كۆتایی مانگی 11ـی ئەمساڵ تەواوبکرێت.
پڕۆژەی دووسایدی (گۆمەسپان – سماقوڵی) لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیجیی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گووژمەی ( 210 ملیار دینار ) لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، كە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە و شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە، مەوداكەی 22 كیلۆمەترە و 6 ژێرپرد و 3 بەرزەپرد لە خۆی دەگرێت.

