zagros news agency

حکومەتی هەرێم لە سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکات

 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو لە شاری سلێمانی، کە هاوشێوەی پڕۆژەی ئاوی هەولێرە و بەمنزیکانە کاری تێدا دەکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پڕۆژەیەکی هاوشێوەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەناوی ‘هێڵی دوکان سلێمانی’ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.

گوتیشی، پڕۆژەکە توانای دابینکردنی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی لە کاتژمێرێکدا دەبێت بۆ شارەکە و، رەزامەندی بۆ پڕۆژەکە وەرگیراوە بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسی لەوەشکرد:” ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارە کردنی کێشەی ئاوە بۆ هاووڵاتییان لە رێگەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، دەمانەوێ بە هاوشێوەی شاری هەولێر کێشەی ئاو لە سلێمانیش چارە بکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسعود میراڵ : دەگەڕێمەوە دهۆک

یاسین

ڕووسیا؛ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە ٤٩ سەرنشینەوە لە نزیک سنووری چین کەوتە خوارەوە

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین