zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

هێرشی دوێنێشەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ی.ن.ک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ی.ن.ک و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دواساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان.

سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بەداخەوە هێڕشەکە ئەنجام درا و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/8/22

هەواڵی پەیوەندیدار

لە 24 کاتژمێردا 17 کەس لە بۆنە جیاوازەکانی سووریادا گیانیان لەدەست دا

یاسین

ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا دەنگی بە قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ دا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە

یاسین