zagros news agency

لە %90ـی کارەکانی دووسایدی ( گۆمەسپان – سماقوڵی ) تەواو بووە

 

كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی، بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام بە چڕی بەردەوامە، لە ئێستاشدا لە %90ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی ( گۆمەسپان – سماقوڵی ) لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گووژمەی ( 210 ملیار دینار ) لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.

پڕۆژەکە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە و شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە، مەوداكەی 22 كیلۆمەترە و 6 ژێرپرد و 3 بەرزەپرد لە خۆی دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

وڵاتانی زلهێزی جیهان زیاتر له‌ 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان خسته‌خواره‌وه‌

سەڵاح

ئامانج ڕه‌حیم: تێچووی مووچەی مانگانەی هەرێم لەسەر حکوومەتی فیدڕاڵ تەنها 280 ملیار دینارە

سەڵاح