zagros news agency

مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە موحسین دزەیی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی موحسین دزەیی، پرسە و سەرەخۆشی لە ناوبراو کرد و هیوای خواست خوای گەورە گیانی خوا لێ خۆش بێت بە بەهەشت شاد بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ کۆچی دوایی خوشکی موحسین دزەیی، سەرەخۆشیی لەو کەسایەتییە تێکۆشەر و ناسراوەی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە موحسین دزەیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوا لێ خۆش بێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرانبەردا موحسین دزەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆلاس گالیتزین خۆی بۆ ئالنگارییە جەستەییەکانی “He-Man” ئامادە دەکات

ART

چیای تەیموور: گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان سەداسەد یاساین

دڵشاد

‎پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر سێسەد بیر دادەخات

گوران