zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وت راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بە مووچەخۆران دەدات

سەڵاح

بۆ یەکەم جار لە ئەستەنبوڵ، خوێندنی کوردی لە قوتابخانەیەکی حکوومی دەستی پێ کرد

سەڵاح